به پێی داتاكانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئه‌مریكا، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ ٧ ملیۆن و ٥٧٠ هه‌زار و ٨٠١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ٤٢٢ هه‌زار و ٩٨١ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مریكا به ٢ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ١٧٣ تووشبو و گیان له‌ده‌ستدانی ١١٤ هه‌زار و ٦٥ كه‌س، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانی بوونی تێدا تۆمار كراوه. له پله‌ی دووهه‌میش وڵاتی به‌ڕازیل دێت به ٨٠٢ هه‌زار و ٨٢٨ تووشبو و گیان له‌ده‌ستدانی ٤٠ هه‌زار و ٩١٩ كه‌س. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له دوای ئه‌مریكا و به‌ڕازیل، وڵاتانی ڕووسییه، هێند، بریتانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پێرۆ، فه‌ڕانسه و ئاڵمان، زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوان و كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ١٨٢ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌س له‌م وڵاته به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و ٨ هه‌زار و ٦٥٩ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتر ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوور له ڕاستییه و ئاماری واقێعی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر له‌م ڕێژه‌یه‌یه.