به پێی دوایین ئاماره‌كان، تا سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٦ جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبوانیش له ٦ ملیۆن و ٧١٤ هه‌زار تێپه‌ڕبووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مریكا به یه‌ك ملیۆن و ٨٧٢ هه‌زار تووشبو و به‌ڕازیل به زیاتر له ٥٢٠ هه‌زار تووشبو له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووهه‌م دان. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا به زیاتر له ١٠٨ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانیی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه. به‌دوای ئه‌مریكا و به‌ڕازیل، وڵاتی بریتانیا دێت به ٤٠ هه‌زار قوربانیی. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكای باشوور بووه‌ته جه‌مسه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و به سه‌رنج دان به نه‌بوونی ژێرخانی ده‌رمانی پێویست، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنایان له‌سه‌ره. شایانی باسه، وڵاتی مێزیك به ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ قوربانیی و تووشبونی ١٠٥ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا، یه‌كێكی دیكه له‌و وڵاتانه‌یه كه كۆرۆنا به‌ڕاده‌یه‌كی به‌ربڵاو تێیدا بڵاوبووه‌ته‌وه. له توركییه‌ش هه‌تا ئێستا ١٦٦ هه‌زار و ٤٢٢ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون و به‌هۆیه‌وه ٤٦ هه‌زار و ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.