ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزردان، ژماره‌ی قوربانیانی ویرووسی كۆرۆنا له بڕێزیل، له ٣٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ بوو و ڕۆژانه پتر له هه‌زار و ٢٦٠ حاڵه‌تی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه تۆمار ده‌كرێت.
له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، بڕێزیل له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بوو به یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له جیهاندا. به پێی ئاماره‌كانی ناوخۆی برێزیل، پترله ٣١ هه‌زار كه‌س هه‌تا ئێستا له‌م وڵاته به‌م نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ست داوه و له له‌م بواره‌دا پله‌ی چواره‌می پاش وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیان و ئیتالیا پێدراوه. شایانی باسه، سه‌باره‌ت به ئاماری تووش بووان و قوربانیانی كۆرۆنا له ئاست جیهاندا، به‌هۆی جیاوازیی له شێواز و كوالیتیی تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها خۆبواردنی هێندێك له ده‌وڵه‌ته‌كان له پێدانی ئاماری واقعی، ناكرێ ڕاشكاوانه باس له پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له وڵاته‌كاندا بكرێت.