به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان تا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، له سنووری ٣٠٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌ی قوربانییان بۆ ٣٠١ هه‌زار و ١١٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له جیهان تا یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، بۆ چوار ملیۆن و ٤٥٢ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. له ئێستاد زۆرترین ژماره‌ی تووشبوان له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه گه‌یشتووه‌ته، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه، زیاتر له ٨٧ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئيسپانيا به ٢٧١ هەزار و ٩٥ حاڵه‌ت، ڕووسییه به ٢٤٢ هەزار و ٢٧١ حاڵه‌ت، بريتانيا به ٢٢٩ هەزار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئیتالیا به ٢٢٢ هەزار و ١٠٤ حاڵه‌ت، بێرزیل به ١٨٠ هەزار و ٧٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕانسه به ١٧٨ هەزار و ٦٠ حاڵه‌ت و ئاڵمان به ١٧٣ هەزار و ٨٢٤ حاڵه‌ت دێن.