به پێی داتاكانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئه‌مریكا، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان تا به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بۆ ٢٨٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی چوار ملیۆن كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مریكا به زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٣٠٩ هه‌زار تووشبو و تۆمار كردنی ٧٨ هه‌زار و ٧٩١ كه‌س، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه تێدا تۆمار كراوه. به‌دوای وڵاتی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی قوربانییان له بریتانیا و ئیتالیا تۆمار كراوه. شایانی باسه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان له بریتانیا سنووری ٣١ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و له ئیتالیاش، زیاتر له ٣٠ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی له ئێران، زیاتر له ١٠٦ هه‌زار و ٢٢٠ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و هه‌تا ئێستا ٦ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئاماری ڕه‌سمیی ئێران له لایه‌ن زۆرێك له كارناسانی سه‌ربه‌خۆوه ته‌ئید ناكرێت و جێگه‌ی متمانه نییه.