ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له باشووری هێند و مه‌سمووم بوونی به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌تا ئێستا ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ڕووداوه له یه‌كێك له شاره به‌نده‌رییه‌كانی ئه‌یاله‌تی “ئاندرا پڕادش” ڕوویداوه. سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه به سه‌دان كه‌س تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دا بوون و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ١٩٨٤یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌وادی شیمیایی كارخانه‌یه‌ك له شاری “بووپاڵ”، به هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.