به پێی دوایین ئاماره‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، ژماره‌ی تووش بووانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له جیهان، له سێ ملیۆن و ٥٩١ هه‌زار و ٦٩٠ كه‌س تێپه‌ڕ بووه و هه‌تا ئێستا پتر له ٢٤٩ هه‌زار و ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی كه‌سانێكیش كه له‌م نه‌خۆشیه ڕزگاریان بووه یه‌ك ملیۆن و ١٦٥ هه‌زار و ٢٧٧ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له حاڵێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی خه‌رێكی لابردنی قه‌ره‌نتینه و به‌ربه‌سته‌كانن، وڵاتی ڕووسیه خێراترین ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه و به‌رزترین ئاستی تووش بوونی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی به‌م ویرووسه پێدراوه. ژماره‌ی گشت تووش بووانی كۆرۆنا له ڕووسیه، گه‌یشتووه‌ته ١٤٥ هه‌زار و ٢٦٨ كه‌س و هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٣٥٦ كه‌سیش به‌هۆیه‌وه له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ٦٨ هه‌زار و ٧٠٢ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و پتر له یه‌ك ملیۆن و ١٩١ هه‌زار و ٨٤٩ كه‌سیش گیرۆده‌ی بوون. سه‌باره‌ت به ئاماری گیان به‌خت كردووان، ئیتالیا به ٢٨ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌سه‌وه پاش ئه‌مریكا پله‌ی دووهه‌م و سپانیا به ٢٥ هه‌زار و ٤٢٨ كه‌سه‌وه پله‌ی سێهه‌می پێدراوه. له ئێرانیش به پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، پتر له ٩٨ هه‌زار و ٦٤٧ كه‌س تووشی ویرووسی كۆرۆنا هاتوون و ٦ هه‌زار ٢٧٧ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئاماری ڕه‌سمیی ئێران له لایه‌ن زۆرێك له كارناسانی سه‌ربه‌خۆوه ته‌ئید ناكرێت و جێگه‌ی متمانه نییه.