به پێی دوایین ئاماری پێوه‌ندیدار به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له جیهان، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه له سنووری ١٧٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه و هه‌روه‌ها زیاتر له ٢ ملیۆن و ٤٨٠ هه‌زار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.
له حاڵێكدا قه‌یرانی كۆرۆنا له جیهان به‌رده‌وامه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه له ویلایه‌ته یه‌كگرته‌ووكانی ئه‌مریكا بۆ ٧٩٢ هه‌زار و ٩٣٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٤٢ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه. وڵاتی سه‌نگاپوور له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شایه‌تی به‌رزبوونه‌وه ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆڤیدی ١٩ بووه به‌جۆرێك كه هه‌تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و ٤٢٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه زۆربه‌یان كرێكارانی بیانی بوون. له ئیتالیاش، بۆ یه‌كه‌م جار ئاماری تووشبوان كه‌می كردووه به جۆرێك كه ڕۆژی سێشه‌ممه، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا ١٠٨ هه‌زار و ٢٣٧ كه‌س له‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئه‌م ژماره‌یه، ٢٠ كه‌س كه‌متر له ڕۆژی ڕابردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لەبارەی بڵاوبوونەوەی زیاتری ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا و رایگەیاند، “خراپترین بارودۆخ بەڕێوەیە”. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، پێویستە ئەم تراژیدیە رابگرین، متمانەمان پێبکەن کە دەڵێین خراپترین بارودۆخ بەڕێوەیە، چونکە زۆر کەس هێشتا لە مەترسییەکانی کۆرۆنا تێنەگەیشتوون.