به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٣ تووشبووی دیكه‌ی ویرووسی كۆرۆنای نوێ له ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌مه‌ش كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ پێنج هه‌زار و ٣١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و ٣١ كه‌س و هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و ٣٧٤ حاڵه‌تی نوێ تووشبون تۆمار كراون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته ٨٠ هه‌زار و ٨٦٨ كه‌س. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه “مۆحسین هاشمی” سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ڕایگه‌یاندووه كه به پێچه‌وانه‌ی به‌راورده‌كانی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس و به‌پێی لێدوانی شاره‌زایان و باقی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبون به كۆڤیدی ١٩ له ئێران زۆر زیاتره له ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خودی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران.