کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان

افزایش شمار قربانیان کرونا در جهان6

افزایش شمار قربانیان کرونا در جهان6

به‌ پێی دوایین ئاماره‌كان تا سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه، ژماره‌ی تووشبوان به‌ ویرووسی كۆرۆنا ‌بۆ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و ٢٥١ هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش، زیاتر له‌ ١٥٤ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ئامارانه‌، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی دوو ملیۆن و ٢٥١ هه‌زار و ٨١٥ كه‌س به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٥٤ هه‌زار و ٣١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها ٥٧٤ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌. به‌پێی داتاكانی دامه‌زاروه‌ی “رۆبێرت كۆخ”، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، سێ هه‌زار و ٦٠٩ كه‌س له‌ ئاڵمان به‌م ویرووسه‌ تووشبون و به‌م جۆره‌ ژماره‌ی تووشبوان له‌م وڵاته‌، بۆ  ١٣٧ هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ گیان له‌ده‌ستدانی ٢٤٢ حاڵه‌تی دیكه،‌ ژماره‌ی قوربانییانیش بۆ ٤ هه‌زار و ١١٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ ڕووی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی ژماره‌ی تووشبوان له‌ په‌له‌ی یه‌كه‌م دایه‌ به‌ تۆماری كردنی ٣٧ هه‌زار و ١٧٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و  ٧١٠ هه‌زار و ٢٧٢ حاڵه‌تی تووشبون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران، هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ ٧٩ هه‌زار و ٤٩٤ كه‌س به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ ٤ هه‌زار و ٩٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چه‌ند قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە زیاترە.