ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ١٤٠ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاندووه.
بە پێی دوايين زانيارى ماڵپەرى “وۆلدمیتر” سەبارەت بە ئامارەكانى توشبون بە ویرووسی كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى كە بە هۆى كۆڤیدی ١٩ لە جيهاندا گيانيان لەدەستداوە بۆ ١٤١ هەزار و ٩١٣ كەس بەرزبوەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبونیش گەيشتووەتە دو مليۆن و ١١٨ هەزار و ٧١٣ کەس. ناوه‌نده‌كه ئاماژەی بەوەش کردووه، زۆرترين ژمارەى گيان لەدەستدان بەهۆى ویرووسی كۆرۆناى نوێ به ٣٣ هەزار و ٣٨٧ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە. پاشان لە ئيتاليا ٢٢ هەزار و ١٧٠ کەس، لە ئيسپانيا ١٩ هەزار و ١٣٠ کەس، لە فەڕانسه ١٧ هەزار و ١٦٧ کەس، لە بريتانيا ١٣ هەزار و ٧٢٩ كه‌س. ئه‌م ناوه‌نده هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لە سەرانسەرى جيهان، ٥٣٥ هەزار و ٢٤٩ تووشبوى چاكبونەتەوە و لە ئێستاشدا يەك مليۆن و ٤٤١ هەزار و ٥٥١ نەخۆش لە قۆناغى چارەسەركردن دان. هه‌روه‌ها لە ئێران به پێی ئاماره‌كانی خودی ڕژیم چوار هەزار و ٨٦٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چه‌ند قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە زیاترە.