بەپێی دوایین ئاماری فەرمیی وهزارهتی بێهداشتی ڕژیم، هەتا ئێستا ٧٧ هەزار و ٩٩٥ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لهو ژمارهیه، ٤ هەزار و ٨٦٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
“کیانووش جەهانپوور”، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕژیم، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، بەنیسبەت نوێترین ئاماری تووشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٩٢ کەسی دیکە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی قوربانییانی ئەم نەخۆشییە لە ئێران گەیشتووەتە ٤ هەزار و ٨٦٩ کەس. ناوبراو هەروەها ڕاگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٦٠٦ کەسی دیکە تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و کۆی گشتیی تووشبووان بەم ویرووسه گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٩٩٥ کەس. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چهند قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە زیاترە.