کۆى ژمارەی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆناى نوێ لە ئێران گەیشتووه‌ته ٧٣ هەزار و ٣٠٣ کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس چاکبونەتەوە و ٤ هه‌زار و ٥٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دوانیوەڕۆى ڕۆژی دوشەممە ٢٥ی خاكه‌لێوه، کیانوش جه‌هانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: لە ٢٤ سەعاتى رابردوودا، ١١١ توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س و ژمارەی توشبوانیش به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ ٧٣ هەزار و ٣٠٣ كەس. كیانوش جه‌هانپور، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه باری ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٨٧٧ توشبو ناجێگیره، بەڵام تائێستاش ٤٥ هه‌زار و ٩٨٣ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه. تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم دۆخەوە هۆشدارییان داوە. هاوكات وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران داوای لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه “حەسەن ڕووحانی” سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێرانیش وتوویەتی ئەگەر ٢ ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست بدەن، ناتوانین وڵات بخەینە حاڵەتی پشوو. پێویسته بوترێ كه ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی پێشتر بڵاوی کردبووە ئاماری کۆرۆنا لە ئێران‌دا ٥ به‌رابه‌ر لە ئاماری ڕاگەیەندراو زیاترە.