به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنای نوێ له جیهان له ٢ ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، زیاتر له ١١٤ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی تووشبوان له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٥٦٠ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا ٢٢ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی قوربانییان له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا و فڕانسه له ١٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه. له‌حاڵێكدا كه وڵاتی چین وه‌ك كانگای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا، شاری ووهانی له قه‌ره‌نتینه هێناوه‌ته ده‌رێ، تووشبوونی سه‌رله‌نوێی هاووڵاتییان به‌م ویرووسه كه زۆربه‌یان گه‌شتیارانی بیانین، نیگه‌رانییه‌كانی له‌م وڵاته سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌م ئیپیدیمییه دوو هێنده كردووه. شایانی باسه، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له وڵاتی چین، ١٠٨ حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوه و ٢ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی قوربانیان له ئۆرووپا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ٧٥ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبوو و زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م قوربانییانه له وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا، فه‌ڕانسه و بریتانیا تۆمار كراون. له وڵاتی ئیتالیا زیاتر له ١٩ هه‌زار و ٤٦٨ كه‌س به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له پله‌ی سێهه‌میشدا وڵاتی ئیسپانییایه به تۆمار كردنی گیان له‌ده‌ستدانی ١٦ هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س. هاوكات له فه‌ڕانسه ١٣ هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و له بریتانیاش ٩ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.