ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٨٣٧ توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبوان بۆ ٧٠ هەزار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاكه‌لێوه، وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٨٣٧ توشبوی نوێی کۆرۆنا و ١٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گەیشتوەتە ٧٠ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانه‌كانیش، گەیشتووەتە ٤ هه‌زار و ٣٥٧ کەس. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا “حەمید سوری” ئه‌ندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندبوو، بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ویرووسی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له ڕاپۆرتێكیدا ڕاگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی قوربانییان له ئێران پێنج به‌رابه‌ر ئه‌و ئاماره‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ڕایده‌گه‌یه‌نن.