وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٨ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٥٦٠ حاڵەتی نوێی تووشبون بە ویرووسه‌كه‌ش تۆمارکراون.
کیانوش جەهانپور وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیی ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٥ هەزار و ٧٤٣ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٤٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. روونیشی کردووەتەوە، باری تەندروستی زیاتر لە چوار هەزار تووشبوو ناجێگیرە و نزیکەی ١٨ هەزار کەسیش چاکبوونەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا تێدا تۆمار كراوه، به‌جۆرێك كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماره واقعییه‌كان و ژماره‌ی قوربانییان ئه‌م ویرووسه له ئێران زۆر زیاتره له‌وه‌یكه ڕاگه‌یه‌ندراوه.