به پێی نوێترین زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی “وۆڵد میتر”، ژمارەی تووشبووان له جیهان ملیۆنێک و ١١٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکانی “وۆڵد میتر”، تاوەکو ئێستا ٥٩ هەزار و ٢٢٠ کەس له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوە. هه‌روه‌ها له وڵاتی ئه‌مریكا ٢٧٧ هه‌زار و ٥٥٢ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه له‌م ژماره‌یه ٧ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات له ئیتالیا ١١٩ هه‌زار و ٨٢٧ كه‌س تووشبون كه ١٤ هه‌زار و ٦٨١ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئیسپانیش ١١٩ هه‌زار و ١٩٩ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه هه‌تا ئێستا زیاتر له ١١ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكا ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه، ٣ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س له ئێران به هۆی ویرووسی كۆڤیدی ١٩ گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٥٣ هه‌زار و ١٨٣ كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون. ئه‌م ئامارانه له كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماره واقعییه‌كان و ژماره‌ی قوربانییان به‌م ویرووسه له ئێران زۆر زیاتره له‌وه‌یكه ڕاگه‌یه‌ندراوه.