به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی سپیداری ئه‌هواز، لانیكه‌م ١٠ كه‌س له به‌ندكراوان به ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی زیندان گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٥ كه‌سیش برینداربوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانی سپیداری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و نه‌ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی، ده‌ستیاندایه ڕاپه‌ڕین. شایانی باسه، هێزه‌كانی سپا و به‌سیج به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوانی ناڕازیی و له‌ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، زیاتر له ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه، زانیارییه‌كی وردیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.