وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٨٧٥ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٥٠ هەزار و ٤٦٨ کەس بەرزبووەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا ئاماژەى بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا ١٢٤ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیان لەدەستدانەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٦٠ کەس. ڕاشیگه‌یاندووه: تا ئێستا ١٦ هەزار و ٧١١ کەسی توشبوو به‌م ویرووسه چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٧١ توشبووش بارى تەندروستیان ناجێگیره. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥ كەس لە شاره‌كانی كوردستان به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌مجۆره كۆی ژمارەی گیان لەدەستدانه‌كان گەیشتووه‌تە ٣٥٩ كەس. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه دوو لێكۆڵه‌ری ئێرانی له زانكۆی ویرجینیا و “ئێم ئای تی” ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌و ئاكامه گه‌یشتبوون كه ژماره‌ی تووشبوان به كۆڤیدی ١٩ له ئێران تا ڕێكه‌وتی یه‌كی خاكه‌لێوه، ٩١٦ هه‌زار كه‌س بووه و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.