به‌پێی لێدوانی وته‌بێژی ڕێكخراوی ئۆرژانسی ڕژیم، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له هه‌ندی له ئۆستانه‌كانی ئێران، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یاخود بێسه‌روشوێن بوون.
به‌وته‌ی ناوبراو، هاووڵاتییه‌ك له ئۆستانی بووشێهر، سێ كه‌سی دیكه له هۆرمۆزگان، دوو كه‌س له سیستان و به‌لوچستان، ١١ كه‌س له ئۆستانی فارس، سێ كه‌س له ئۆستانی قۆم و كه‌سێكیش له خوزستان به‌هۆی بارینی ئه‌م دواییانه و هه‌ستانی لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه هاووڵاتییه‌ك له ئۆستانی هۆرمۆزگان بێسه‌روشوێن بووه.