به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، بەپێی دوایین ئامارەکان کۆی ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌تا ئێستا به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان لەدەستداوه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٤٢ هەزار كه‌س.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهانی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژمارەی توشبوون بەم ویرووسه گەیشتووه‌ته ٨٥٨ هەزار کەس و لەو ژمارەیەش، زیاتر له ٤٢ هه‌زار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٤ هەزار و ٥٠٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمدایە بە ١٢ هەزار و ٤٢٨ گیان لەدەستدان و لە دوای ئەویش هەر یەک لە وڵاتانی ئیسپانیا بە هەشت هەزار و ٢٦٩ کەس، ئه‌مریكا به ٤ هه‌زار و ٥٥ كه‌س و فه‌ڕانسه بە سێ هەزار و ٥٢٣ کەس و بەریتانیا بە هەزار و ٧٨٩ کەس دێن. هه‌روه‌ها له ئێران ٢ هه‌زار و ٨٩٨ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٤ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه دوو لێكۆڵه‌ری ئێرانی له زانكۆی ویرجینیا و “ئێم ئای تی” ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌و ئاكامه گه‌یشتبوون كه ژماره‌ی تووشبوان به كۆڤیدی ١٩ له ئێران تا ڕێكه‌وتی یه‌كی خاكه‌لێوه، ٩٠٠ هه‌زار كه‌س بووه و نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.