کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان

افزایش آمار مبتلایان به کرونا در جهان2

افزایش آمار مبتلایان به کرونا در جهان2

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەى توشبووان بە کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهان بۆ ٧٨٥ هەزار و ٨٠٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ ٣٧ هەزار و ٨٢٦ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  و ١٦٥ هەزار و ٦٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ژمارەى توشبووان بە ویرووسی کۆرۆناى نوێ لە ئیتالیا تا كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌ بۆ ١١٠ هەزار و ٧٣٩ کەس بەرزبووەته‌وه‌. بەڕێوەبەرى بەرگريى شارستانى رۆم لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ٨١٢ توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٩٠ توشبووش چاکبوونەتەوە. باسی لەوەشکردووە، کۆی گشتى ژمارەى گیانلەدەستدانەکان لە ئیتالیا گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٥٩١ کەس و ١٤ هەزار و ٦٢٠ كەسیش لەم ویرووسه‌ چاكبوونەتەوە. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ وڵاتی ئیسپانیا، ٨٧ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌س به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون و كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ ٧ هه‌زار و ٧١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  لە ئەمریکاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٦ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ١٧٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.