سه‌رۆكی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئۆرژانسی ئۆستانی فارس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ٦٤٢ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی مه‌سمووم بوون و له‌و ژماره‌یه، ٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش ڕایگه‌یاندبوو كه ٥٣٠ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مه‌شرووبه مه‌سمووم بوون و له ئه‌نجامیدا ٦٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووداوه‌كانی ئۆستانی یه‌زد، باسی له مه‌سمووم بوونی ٣٩ كه‌س و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌شرووبه كردووه. هه‌روه‌ها “باقر بەهرامی” بەرپرسی ناوەندی ڕووداو و ئورژانسی پزیشکیی زانکۆی علوم پزیشکی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگەیاندووه، تا ئێستا ٢٦ کەس بە هۆی بەکارهێنانی مەشڕووبی ده‌ستكرد لەو ئۆستانه تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون و له‌و ژماره‌یه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی دادسه‌رای ناوه‌ندی ئۆستانی قۆم، باسی له گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌هۆی ئه‌م مه‌شرووبه له شاری قۆم كردووه. سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕووداو و ئورژانسی پزیشکیی نیشابوور باسی له گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك و هه‌روه‌ها مه‌سمووم بوونی ٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له‌مشاره كردووه. هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت، پێشتر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م دوو هه‌زار و ١٩٧ كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكۆلی ساخته له ئێران مه‌سمووم بوون.