بەپێى نوێترین ئاماره‌كان، ژمارەى قوربانییان و بێسەروشوێنبوانی ڕووداوی رۆچونى زەوى لە شارۆچکەیەکى چین، بۆ ٥١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، تێلوێزیۆنی فه‌رمی چین بڵاوى کردەوە کە ژمارەى قوربانیانى رۆچونى زەوى لە شارۆچکەى “شوى جینگ”ى شارى لیۆبان بۆ ٥١ کەس بەرزبووەته‌وە كه له‌م ژماره‌یه ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسى دیکەش بێسەروشوێن بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه جگە لەم كه‌سانه، ١١ کەسى دیکەش بەهۆى روداوەكهوه بریندار بوون و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ڕێكه‌وتی ٢٣ى ئەم مانگەشدا بەهۆى بارانبارینى بەخوڕی بارانه‌وه، بەشێک لە زەوی ئەو شارۆچکەیە رۆچو و بەهۆیەوە، ٢١ خانوو ڕووخان.