به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روس، به پشتبەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا، ژمارەی ئەو کەسانەی كه بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە لەم وڵاته گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٣ هه‌زار و ٤٣٤ كه‌س و بەوەش لە روی ژمارەی قوربانییانه‌وه كه‌وتووه‌ته پێش چین کە ناوەندی بڵاوبونەوەی ویرووسهكهیه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٨ هه‌زار کەس لە ئیسپانیا به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و زیاتر لە ٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا، ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا لەم وڵاته گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٦١٠ کەس. بەپێی دواین ئامارەکان، ڕۆژی چوارشەممە ژمارەی تووشبوان به ویرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گەیشتووەتە ٤٣٦ هه‌زار و ١٥٩ كه‌س كه له‌م ژماره‌یه زیاتر لە ١٩ هه‌زار و ١٦٤ کەس به‌هۆیه‌وه گیانیان لەدەستداوە.