به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران له ١٣ ئۆستانی ئێران و گه‌مارۆدرانی زیاتر له سه‌د ئاوایی له ئۆستانه‌كانی جنووبی ئێران، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
وته‌بێژی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یران ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییانی لافاو له ئۆستانه‌كانی جنووبی بۆ ١١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوكات جێگری ڕێكخراوی ڕێگاوبان ئێران ڕایگه‌یاندووه كه ١٣٠ گوند به‌هۆی ئه‌م لافاوه گه‌مارۆ دراون و هه‌روه‌ها شارێك و سێ مێحوه‌ری جاده‌ییش له‌ناوچوون. شایانی باسه، به‌هۆی به‌رده‌وام بوون باران هه‌تا ئێستا له حه‌وت ئۆستانی ئێران له‌وانه، هۆرمۆزگان، بووشێهر، فارس، سیستان و به‌لوچستان، قۆم، گیلان، خۆراسانی جنووبی، مازه‌نده‌ران، سمنان و كرمان، لافاو هه‌ستاوه و ئاستی ئاو له‌م ئۆستانانه هاتووه‌ته سه‌رێ. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی كه‌شناسی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه له ئۆستانه‌كانی خۆراسانی جنووبی، ڕه‌زه‌وی، شه‌رقی سمنان و غه‌ربی خۆراسانی شۆمالی، ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو هه‌یه.