ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له سوورییه به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین ئاماری قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی له سوورییه ڕایگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ٣٨٤ هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی ٩ ساڵی ڕابردوودا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ئاماره له حاڵێكدایه كه هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له مانگی ژانوییه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕایگه‌یاندبوو كه له ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا، نزیكه‌ی ٥٨٤ هه‌زار كه‌س له سوورییه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌و كاتدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مردنیان له لایه‌ن ئه‌م ڕێكخراوه‌وه تۆمار كراوه، شموولی ٨٨ هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كه له زیندانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دا گیانیان له‌ده‌ستداوه نابێ. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لانیكه‌م ١١٦ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ٢٢ هه‌زار منداڵ له شه‌ڕی ٩ ساڵه‌ی سوورییه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها زیاتر له ١١ ملیۆن كه‌س له هاووڵاتییانی سووری ئاواره بوون.