
ڕاپۆرته‌كان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته له ئه‌هواز بۆ ٤٠ كه‌س ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وته‌بێژی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه تا ئه‌مڕۆ ٢٧٠ كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووبی ساخته مه‌سمووم بوون و سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كردووه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ئۆستانه‌كانی تاران ١٢ كه‌س، ئه‌لبۆرز ١١ كه‌س، كوردستان ٦ كه‌س، ئه‌رده‌بیل ٣ كه‌س، ساوه ٢ كه‌س و كرماشان ١ كه‌س، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مه‌شرووبه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
