ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای كه‌م بوونه‌وه‌ی تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا له چین، به‌ڵام ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ژماره‌ی قوربانییان به‌م په‌تایه ڕووی له زیادبوونه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌تای كۆرۆنا هه‌تا ئێستا له ٧٦ وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، ٩٣ هه‌زار و ١٩١ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و ٣ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌سیش به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی بێهدشاتی جیهانیی، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٥١ هه‌زار كه‌س له تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا، چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كراوه و چاكبوونه‌ته‌وه.