کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ ئێدلێب

سوریا.. شەڕەکانی ئیدلیب بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ هاوڵاتی مەدەنی

سوریا.. شەڕەکانی ئیدلیب بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ هاوڵاتی مەدەنی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی هێرشی ڕژیمی ئه‌سه‌د و  ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر شاری ئێدلێب له‌ سوورییه‌، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە رژێمی سورییه‌ و ئه‌رته‌شی ڕوسییه‌، ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شارۆچکەکانی “خان شەیخون، سەراقیب و کەفرنوبەل و گوندەکانی مارشورین، ھیش، مارتامار، ئەوریم ئەلجوز، ئورەینیب، سوس ئەلدێر” سەربە پارێزگای ئیدلب و شارۆچکەکانی “کەفەرزیتا و مۆریک و گوندەکانی تەلمەلیح، جوبەین، حەویجە و سرمانیە باکووری پارێزگای حەما” ئەنجامداوه‌ و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی وەرگیراون، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی  گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، بۆ ١٧ کەس بەرزبووەوە کە سێیان منداڵن و لانی کەم ١٠ی دیکە برینداربوون.  شایانی باسه‌، ھێرشی ئاسمانی چڕ بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوامە و نیگەرانی ھەیە لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.