بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٧٧٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٠ هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامارى لیژنەى تەندروستى چین، لە ڕۆژی یهكشهممه تا ڕۆژی دووشهممه، ١٠٥ حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و نزیکەى دوو هەزار کەسیش توشی ویرۆسەکە بوون. ههروهها ژمارەى توشبووان بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو لە شاری “یوهان” کە یەکەمجار ویرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەوە کەمیکردووە.