بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ١٦ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٤٢ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا زیاتر ١٠٠ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکە توشبوون و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش چارەسەركراون. ههروهها تائێستا، ویرۆسى کۆرۆنا لە ٣١ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ویرۆسەکە بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .