ڕۆژنامه‌ی ئیسڕائیلی “هائارێتس” ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سوورییه، لانیكه‌م ٢٣ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هائارێست له‌سه‌ر زاری ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م هێرشانه پێگه‌كانی ئه‌ڕته‌ش و هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامی‌یان كردووه‌ته ئامانج. هاوكات هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تی سانا باسی له هاویشتنی مووشه‌ك بۆ به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه كردووه. له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له باكووری ڕۆژئاوای سوورییه له‌ئارادایه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگای ئێدله‌ب ئاواره بوون.