به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی له ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه به ٤١ كه‌س گه‌یشت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته پاش ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزی شه‌وی هه‌ینی، گرووپه‌كانی فریاكه‌وتن به‌دوای كه‌سانێكه‌وه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕووخاوه‌كانه‌وه. ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌تا ئێستا بووه‌ته هۆی كوژرانی ٤١ كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی دیكه‌شی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له بیناكان زیانی جیدیان پێێگه‌یشووه. سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماژەی بەوەش کردووە، ٤٥ كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كان رزگاركراون و هەزار و ٥٣٧ کەس لە بریندارەکان چارەسەریان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون؛ نۆ لە بریندارەکانیش له‌ژێر چاودێریی چڕدان و دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره. بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکییه کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە، لە ماوەی ١٢٠ ساڵی رابردوودا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی كه له شاره‌كانی تورکییه ڕوویانداوە، ٨٦ هەزار و ٤٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.