ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی ئەو كەسانەی كه بەهۆی ویرووسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوه، بۆ ٨٠ كەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەگوێرەى ئامارەکانى لیژنەى تەندروستیى هوبی چین، تائێستا جگە لە گیان لەدەستدانى ٨٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار کەسی دیکەش توشی ئه‌م ویرووسه بوون. لێکۆڵەرانی چینی پێیانوایە ئه‌م ویرووسه ساڵی رابردوو لە مارکێتێکی فرۆشتنی خواردنە دەریاییەکاندا و لە سەنتەری شاری وهانی چیندا دروستبووە. شایانی باسه، ویرووسی كۆرۆنا جگە لەوەی كه لە شاری وهانەوە بۆ شارەکانی پێكه‌ن و شانگهای گوازراوەتەوە، هاوکات لە وڵاتاکانی ئەمریکا، تایلەند، کۆره‌ی باشور، ژاپۆن، ئوستراڵیا، فەڕانسه و کانادا بڵاوبووه‌ته‌وه.