کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ ئێدله‌ب

افزایش شمار قربانیان حملات ارتش سوریه و روسیه در ادلب

افزایش شمار قربانیان حملات ارتش سوریه و روسیه در ادلب

 

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، گرووپێكی چاودێر به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوورییه‌ ده‌ڵێت، لانیكه‌م ٥٤٤ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ و ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه‌ بۆ سه‌ر ئێدله‌ب، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
گرووپی “ره‌هه‌ندی سووری بۆ مافی مرۆڤ” سوورییه‌ و ڕووسییه‌ی به‌ ئه‌نجام دانی هێرشی به‌ئانقه‌ست بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌یاران ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئێدله‌ب تاوانبار كردووه‌‌. ئه‌م گرووپه‌ هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لانیكه‌م ١٣٠ منداڵ له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٢ هه‌زار و ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نیش برینداربوون. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشی هاوبه‌شی سوورییه‌ و ڕووسییه‌، به‌ بۆمبێ هێشوویی ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رفراوان ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌.