
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له شیلی بۆ زیاتر له ٢٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
جه‌ماوه‌ری ناڕازیی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی شیلی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “سانتیاگۆ” و له‌گه‌ڵ پۆلیسی دژه شۆڕش تێكهه‌ڵچوون. هێزه‌كانی پۆلیس بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. شایانی باسه، له‌كاتی ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٨٠٠ په‌روه‌نده‌ی ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژه‌ی و لێدانی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ دادگاكانی ئه‌م وڵاته نێردراون.
