له‌ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستی كه ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی مالی ڕوویدا، لانیكه‌م ٥٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ماڵی له تویتێكدا نووسیویه‌تی كه ئه‌م ڕووداوه شه‌وی هه‌ینی یه‌كی نۆوامبر له ناوچه‌ی “ئێندهلیمانه” له نزیكی سنووری هاوبه‌شی مالی له‌گه‌ڵ نیجێر ڕوویداوه و خه‌سارێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه، لانیكه‌م سێ بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌راورد ده‌كرێت كه ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان بچێته سه‌ره‌وه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی مالی هه‌تا ئێستا ئامارێكی وردی سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێكیش به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.