به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌كساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی ئیبۆلا له كۆماری دیمۆكراتیكی كۆنگۆ، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته توانای كۆنترۆڵی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له هه‌ر حه‌فته‌یه‌كدا نزیك به ٧٧ كه‌س گیرۆده‌ی ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه ده‌بن و توندووتیژی و نه‌بوونی متمانه له به‌ربه‌سته‌كانی كۆنترۆڵی جیدیی ئه‌م نه‌خۆشییه دێنه ئه‌ژمار. ئامار و داتاكانی كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندرووستی وڵاتی كۆنگۆ ده‌ریخستووه كه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ویرووسه له ساڵی ڕابردۆوه هه‌تا ئێستا ٢٠٠٦ كه‌س بوونه‌ته قوربانی. له ئێستادا ٣ هه‌زار حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون به‌م ویرووسه تۆماری كراوه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵان بوون. شایانی باسه، ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ناوی لێبردووه و هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له به‌رامبه‌ر ئیبۆلادا واكسهن كراون.