
كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستانه‌كانی غه‌ربی ئێران باسیان له په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م ناوچانه و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه ژماره‌ی قوربانییان له شاره‌كانی كوردستا بۆ ٧٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بانكه‌كان له شاره‌كانی وه‌ك سه‌قز ته‌عتیل كراون و چوون بۆ شوێنه مێژووییه‌كان و مۆزه‌كان قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م ئۆستانه لانیكه‌م ٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له میانه‌ی ئۆستانه‌كانی شۆمالی ئێرانیش، زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆستانه‌كانی گیلان، مازه‌نده‌ران و گولستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ویرووسه، له بارودۆخێكی قه‌یراناوی دان. شایانی باسه له ئۆستانی گولستان، ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان له‌م ئۆستانه باس له كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی و بێهداشتی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و هاوکات، ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٥٤ کەس بەرزبووەته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ماڵپەڕی بی بی سی لە سەرچاوەیەکی تایبەتی نەخۆشخانەکانی ئێرانەوە بڵاویکردبووه‌وه، ئەو ئامارانەی كه ئێران رایدەگەیەنێت ناڕاستن و تەنیا لە چەند رۆژی سەرەتادا رێژەی گیان لەدەستدان نزیکەی ٣٠٠ کەس بووە.
