بهپێی ڕاپۆرتهكان، ژمارهی توشبوان به ئەنفلۆنزاى بەراز لە هەرێمى کوردستان گەیشتووهته ٢٠ كهس و وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایدەگەیەنێت: هەوڵەکانیان بۆ رێگریى لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە چڕکردوەتەوە.
دوکتور “محەمەد قادر” وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووه، لەئێستادا ٢٠ حاڵەتى توشبوو بە ئەنفلۆنزاى بەراز لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە. جەختیشی کردەوە؛ تائێستا لەهەرێمى کوردستان هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان بەهۆى نەخۆشیەکەوە تۆمارنەکراوە و هەوڵەکانیش بۆ رێگریى لە پەرەسەندن و بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە بەردەوامە. تۆمارکردنى ٢٠ حاڵەتى توشبوو بە ئەنفلۆنزاى بەراز لە هەرێمى کوردستان له کاتێکدایە كه سێ رۆژ لەمەوبەر تەنها سێ حاڵەت تۆمارکرابوو.