ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرو ٣٠٠ كهسن و بەرزبوونەوەی ژمارەکان لە هەرێمی کوردستاندا وایان کردووە لایەنە پەیوەنددارەکان بگەنە ئەو دهرئهنجامهی كه بڵێن، دڵنیان لەوەی توشبووی زیاتر لە هەرێمدا هەن، بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێک لە دانیشتوانی هەرێمەکە بە ڕێنومایی و ڕێوشوێنەکانەوە.
کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن: دوو حاڵەتی توشبوون لە هەرێمدا هەن کە نازانرێت سەرچاوەکانی توشبوونیان لە کوێوەن و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە توشبووی تر هەیە لە کۆمەڵگەدا و بە خۆیان نەزانیوە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن سەرچاوەی توشبوونیان دیارکراوە، تەنها دوو حاڵەتیان نەبێت، هەرچەندە چاک بوونەتەوە، بەڵام چونکە سەرچاوەکەیان نادیارە، وەهای کرد ئاستی مەترسی ئەم ویرووسه بە گەورەتر بزانین.