کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆڤیدی ١٩ له‌ هه‌رێمی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆڤیدی ١٩ له‌ هه‌رێمی كوردستان2

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆڤیدی ١٩ له‌ هه‌رێمی كوردستان2

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم رایگەیاندووه‌، ١٨ كه‌سی دیكه‌ له‌ شاری هه‌وڵێر به‌ ویرووسی کۆرۆنا گیرۆده‌بوون كه‌ به‌مجۆره‌ ژماره‌ی تووشبوان بۆ زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٨ تووشبووی ویرووسی کۆڕۆنا  لە شاری ھەولێر دەستنیشان کراون. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٢٢٨ حاڵەتی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٧٤ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.