وەزارەتی تەندروستیی توركییه رایگەیاندووه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی توركییه، “لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە تورکییه، بۆ یەکەمینجارە ئەو ژمارە زۆرەی توشبوون لە وڵاتەکەدا تۆمار دهكرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لە تورکییه تا ئێستا، ٢٣ هەزار و ٩٣٤ کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٥٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.