وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٨ كه‌سی دیكه له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وەزارەتی تەندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردووه‌ته‌وه كه لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، ھەشت توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو به كۆڤیدی ١٩ دەست نیشانکران و به‌تۆماركردنی ئه‌م ٨ حاڵه‌ته نوێیه، ژماره‌ی توشبووان به ویرووسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ١٧٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش، تائێستا ٦١ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.