وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبون بە ویرووسی کۆرۆنا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی تۆمار كراوه و به‌مجۆره ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌م ویرووسه بۆ ١٥٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووه لە بەردەوامی پشکنینەکان، ١٤ توشبوی ویرووسی کۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی، پێنجوێن، ده‌ربه‌ندیخان، ساگێز و سیتەک” ده‌ستنیشان كراون. هه‌روه‌ها ٨ حاڵه‌تی نوێ له شاری هه‌وڵێر ده‌ستنیشان كراون بەوەش کۆی گشتی هەڵگرانی ویرووسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان بۆ ١٥٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.