ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ژمارەی تووشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان له ٢٥ ملیۆن كهس تێپەڕبووه.
بەپێی داتاکانی ماڵپەری “وورڵد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ویرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان ٢٥ ملیۆنی تێپەڕاندووه و ئەمریکا بە تۆمار كردنی شەش ملیۆن و ١٠٦ ھەزار و ٦٨٦ حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھان دایە.