به پێی داتاكانی زانكۆی “جۆنز هاپكینز”ی ئه‌مریكا كه تایبه‌ت به ئاماره‌كانی كۆرۆنا له جیهان، ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه له‌ئاستی جیهان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٦ ملیۆن كه‌س و وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، هێند و ڕووسییه له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبوانه‌وه له پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م قه‌راریان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جگه له‌م وڵاتانه ڕێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له وڵاتی ژاپۆن له ده‌ستپێكی كۆرۆنا له مانگی ژووئیه‌وه هه‌تا ئێستا ٦٠ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ. شایانی باسه، وڵاتانی هۆنگ كۆنگ، ئیسڕائیل، بێلژیك و ئیسپانیا بۆ دووهه‌م جار شایه‌تی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنان. له ئه‌مریكا هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢ هه‌زار و ٦٣٦ حاڵه‌تی نوێ تووشبون به كۆرۆنا تۆمار كراوه و هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م ٢٩٨ هه‌زار و ٩٠٩ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.