دواى بڵاوبونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لە مانگى ژانویه‌ی ساڵى رابردوو لە ووهان و دواتر بڵاوبونەوەى بە ئاستی جیهاندا تا ئێستا، ژمارەى توشبون بەم ویرووسه ١٠ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاندووه و زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “ووڕلدمیتر، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٩٦٩ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ٥٠١ هه‌زار و ٣٩٣ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٥ ملیۆن و ٤٦٧ هه‌زار و ٢٧١ كه‌سیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. لە ئێستادا، ئەمەریکا بە تۆمارکردنى ٢ ملیۆن و ٥٩٦ هه‌زار و ٥٣٧ حاڵه‌تی تووشبون لە ریزبەندى یەکەم دایه و وڵاتی به‌ڕازیلیش به تۆماری كردنی یه‌ك ملیۆن و ٣١٥ هه‌زار و ٩٤١ كه‌س له پله‌ی دووهه‌مدا قه‌راری گرتووه. دواى ئەوانیش هەریەک لە وڵاتانی ڕووسییه، هێندوستان و بریتانیا دێت.