کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان

افزایش آمار مرگ میر ناشی از کرونا در جهان3

افزایش آمار مرگ میر ناشی از کرونا در جهان3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووه‌ و ژمارەی ئەو کەسانه‌ی كه‌ به‌م ویرووسه‌ گیانیان لەدەستداوە لە ٤٤٠ هەزار کەس نزیك بووه‌ته‌وه‌.
بەپێی داتاکانی ماڵپه‌ڕی “وۆرڵد میتر”، ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنای نوێ لە جیهان گەیشتووه‌ته‌ ٨ ملیۆن و ١٢٨ هه‌زار و ٤٩١ كه‌س و ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌م ویرووسه‌ گیانیان لەدەستداوه‌ گەیشتووه‌ته‌، ٤٣٩ هه‌زار و ٢٠٤ كه‌س. به‌ پێی ئاماره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌، ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانە لە روی ژماره‌ی تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌م ویرووسه‌. بە جۆرێک كه‌ ژمارەی توشبوان له‌م  وڵاته‌ گەیشتوەتە، ٢ ملیۆن و ١٨٢ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س و ١١٨ هه‌زار و ٢٨٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. لە پلەی دوهه‌م وڵاتی بەڕازیل دێت کە ٨٩١ هه‌زار و ٥٥٦ كه‌س به‌ كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون و لە دوای ئەویش وڵاتانی “ڕووسییه‌، هێندووستان، بریتانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پیرۆ، ئێران و ئاڵمان” دێن.